عیراق و كوەیت لە ماوەی 30 رۆژدا نەخشەڕێگەیەك بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان دەخەنەڕوو و قۆناغێكی نوێی پەیوەندییەكانیشیان دەستپێدەكەن.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە، عەلی زەیدی و سەباح خالید حەمەد سەباح جێنشینی كوەیت لە نیویۆرك كۆبوونەوەتەوە لەسەر بنەمای پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات و رێككەوتنیش لەسەر چەند خاڵێك كراوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەردوولا رێككەوتوون تیمێكی هاوبەش پێكبهێنن بۆ پێداچوونەوە بە دۆسێ هەڵپەسێردراوەكان و دانانی نەخشەڕێگەیەك بۆ چارەسەركردنیان لە ماوەی 30 رۆژدا.

راشیگەیاندووە، تیمی عیراق و كوەیت بە بەردەوامی لە پەیوەندیدا دەبن و سەردانی هەردوو وڵات دەكەن بۆ بەدواداچوون لەسەر دۆسییەكان، سەرۆك وەزیرانی عیراق و جێنشینی كوەیتیش رێككەوتن لەسەر دەستپێكردن و چوونەناو قۆناغێكی نوێی هاوكاری و پەیوەندییەكان لە نێوان هەردوو وڵاتدا.