کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، ئاسمانی بەشێک لە ناوچەکان بە ساماڵ و پەڵەهەور دەمێنێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند ئەمڕۆ، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هاوكات پلەکانی گەرما بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی بەرزتر دەبنەوە.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ یەکشەممە، کەشناسی ئاماژەی بەوەکردووە، ئاسمان بە هەمان شێوە ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، و پلەکانی گەرما جێگیر دەبن و نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 37 پلەی سیلیزی

پیرمام: 34 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 35 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 37 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 36 پلەی سیلیزی

دهۆک: 36 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 37 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 37 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 41 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 28 پلەی سیلیزی

سۆران : 36 پلەی سیلیزی