پوتن: سەرەڕای هێرشە چڕەكانی ئۆكراین پێشنیازی دانوستانی ئاشتی هێشتا لەسەر مێزە
سەعید سەروەت
٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
ڤلادیمێر پوتن، سەرۆكی روسیا: سەرەڕای هێرشە چڕەكانی ئۆكراین پێشنیازی دانوستانی ئاشتی هێشتا لەسەر مێزە و هیچ هۆكارێكمان نییە بۆ روبەڕووبوونەوەی سەربازی لەگەڵ ئەوروپا
سەرۆكی روسیا ئاشكرایدەكات، پەیوەندییە دیبلۆماسیەكانیان لەگەڵ ئەمریكا داڕماون و بۆ ئاستی سفر نزیك دەبنەوە، دووپاتیشیكردەوە كە هیچ نیازێكیان نییە بۆ روبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەوروپا.
هەروەها لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا وتی، سەرەڕای توندبوونەوەی هێرشە درۆنییەكانی ئۆكراین بۆ سەر وڵاتەكەی، مۆسكۆ دەستپێكردنەوەی دانوستانی ئاشتی رەتناكاتەوە.


