باڵیۆزی ئەمریكا لە چین ئاشكرایدەكات، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بە راشكاوی بە سەرۆكی چینی وتووە كە یارمەتیدانی ئێران لەمەودوا قبوڵكراو نییە.

دەیڤید پێردیو باڵیۆزی ئەمریكا لە چین رایگەیاندووە، لە گفتوگۆكانی نێوان دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ شی جین پینگ هاوتا چینییەكەی لە لوتكەی واشنتۆندا، باسیان لە جەنگی ئێران كردووە.

دەشڵێت، ترەمپ بە راشكاوی بە شی وتووە كە یارمەتیدانی ئێران بە راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لەمەودوا قبوڵكراو نییە، یارمەتی هەواڵگری بێت یان ئابوری یان سەربازی.

راشیگەیاندووە، هەردوو سەرۆكە بڕیاریانداوە پەرە بەپەیوەندیەكانیان بدەن بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و هەردوولاش هاوڕابوون لەوەی كە ئێران نابێت ببێت بە خاوەنی چەكی ئەتۆم و هەروەها گەروی هورمزیش بەزوویی بكرێتەوە.