خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەوقافی پارێزگای سلێمانی بەسەرکردەوە
ئوسامە ئەبوبەکر عەلی
١٦ی ئابی ٢٠٢٦
ئوسامە ئەبوبەکر عەلی
١٦ی ئابی ٢٠٢٦
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، سوپای وڵاتەکەی لە هێرشێکی نوێ و سنورداردا بنکەیەکی بەرگریی ئاسمانیی ئێرانیان لە ناوچەیەکی ستراتیژیی باشوری ئەو وڵاتە تێکشکاندووە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی دوێنێ هێرشێکی نوێ و سنورداری کردووەتە سەر ئامانجێک لە ناوخۆی ئێران و سیستمێکی بەرگریی ئاسمانی ئەو وڵاتەیان کردووەتە ئامانج.
هێرشەکە لە کاتەکانی بەرەبەیانی رۆژی شەممە ئەنجامدراوە، لە کاتێکدا ترەمپ لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان لە ویلایەتی فلۆریدا، هێرشەکەی بە "سنوردار" وەسف کرد.
ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێرانییەکان بنکەیەکی بچوکی بەرگریی ئاسمانییان دروستکردبوو، بەڵام لە ماوەی پێنج بۆ 15 خولەکدا بە تەواوەتی تێکمانشکاند."
لە لایەکی ترەوە، میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، دەنگی دوو تەقینەوەی بەهێز لە ناوچەی 'سوزا' لە دورگەی قشم لە باشوری ئێران بیستراوە، کە دەڕوانێتە سەر دەریای هورمز، بەپێی زانیارییەکان، ئامانجەکانی سوپای ئەمریکا لە دورگەکانی قشم لەگەڵ ناوچەی بەندەر عەباس لەسەر وشکانی بوون.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هۆشداری دەداتە هاووڵاتییانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەڵێت، ئەگەر هەیە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رابگیرێن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، نوێترین پێشهاتە ئەمنییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رەنگە ببێتە هۆی راگرتنی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكان لە ناوچەكە.
ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە هاووڵاتییانی ئەمریكا لەپێناو پاراستنی گیانی خۆیان، ئاگاداری دوایین هۆشدارییەكان بن كە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە دەردەكرێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەشڵێت، ئەگەری هێرشكردنەسەر هاووڵاتییانی ئەمریكی لەلایەن ئێران و حوسییەكانی یەمەنەوە هەیە.
وەزارەتی دەرەوەی پاکستان بڵاویدەکاتەوە کە ئەگەری هەیە خولێکی نوێی راوێژکاری لەنێوان وڵاتانی ئەندام لە 'رێککەوتنی مەککە' و ئێراندا بەڕێوەبچێت و دەشڵێت: ئەم رێککەوتنە تەنها بۆ بەرگریکردنە لە وڵاتانی ئەندام و هێرشناکاتە سەر هیچ لایەنێک.
سەجاد حەیدەرخان، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رۆژی 26ـی مانگی رابردوو، کۆبوونەوەیەک بە بەشداریی نوێنەرانی پاکستان، سعودیە، تورکیا و ئێران لە تاران ئەنجامدراوە و یەکەمجاریش بووە کۆبوونەوەیەکی لەو جۆرە ئەنجام بدرێت.
وتیشی: لە کۆبوونەوەکەدا سەرجەم لایەنەکان ئامادەییان نیشانداوە بۆ بەردەوامیدان بە هەماهەنگی و پەیوەندییەکانیان لە داهاتوودا، بەڵام لە ئێستادا رێککەوتنی مەککە لە سێ دەوڵەت کە لە پاکستان، سعودیە و تورکیا پێکدێت و هەر بڕیارێک بۆ فراوانکردنی و وەرگرتنی ئەندامی نوێ، پەیوەستە بە رەزامەندیی وڵاتانی ئەندام.
جەختیشی کردەوە، بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی راوێژکاری لە تاران، ئەو راستییە دەسەلمێنێت کە ئەم هاوپەیمانێتییە تەنها بەرگرییە و هیچ وڵاتێک ناکاتە ئامانج.
لە کۆتایی لێدوانەکەیدا ئەوەشی خستەڕوو، تائێستا هیچ هەنگاوێکی رەسمی بۆ بەئەندامبوونی ئێران لەناو رێککەوتنەکەدا هەنگاوی کرداریی بۆ نەنراوە.