شارەوانیی تاران: موجتەبا خامنەیی لە هێرشەكەی 28ـی شوباتدا بریندار بووە
لازیا عەلی
١٣ی ئابی ٢٠٢٦
شارەوانیی تاران، وردەكاریی نوێی لە سەر هێرشەكەی 28ـی شوبات ئاشكرا كرد كە لەلایەن ئەمریكاوە بۆسەر ماڵی عەلی خامنەیی و موجتەبا خامنەیی ئەنجامدرا.
عەلی رەزا زاكانی، شارەوانیی تاران ئاشكرای كرد، لە یەكەم رۆژی جەنگی نێوان ئەمریكا و ئێران، موشەكێك بە شێوەیەكی راستەوخۆ بەر ئەو نهۆمەی ماڵی موجتەبا خامنەیی كەوتووە كە خۆی و هاوسەرەكەی تێیدا بوون.
ئاماژەی بەوەش كرد، ئامانجی هێرشەكە كوشتنی موجتەبا خامنەیی بووە، بەڵام ناوبراو لە هێرشەكەدا برینداربووە و هاوسەرەكەشی كە ناوی زەهرا حەداد عادل بووە، گیانیلەدەستداوە.
باسی لەوەش كردووە، هەردوو هێرشەكەی سەر عەلی خامنەیی و موجتەبا خامنەیی لە یەك كاتدا ئەنجامدراوە، بەڵام بە دوو مووشەكی جیا.



