خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کورستان بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایشی لە سلێمانی بەسەرکردەوە و لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرخێڵ کەمال، گفتوگۆیان لەبارەی هەوڵەکانی پاراستنی سەقامگیری و ئارامی کرا.

دواتر و لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەفسەر و پلەداران، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد سوپاسی کردن کە هەردەم هوشیار و چاوکراوەن و بە گیانبازییەکی بێوێنە، پاسەوانیی سەروماڵی هاووڵاتیانن و رۆڵی ستراتیژیی دەبینن لە بنبڕکردنی تیرۆردا.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد رایگەیاند، "دەستخۆشی و رێزم هەیە بۆ هەوڵی بێ وچانتان و هەردەم پشتیوانتان دەبم".

بەڕێوەبەری گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش خۆشحاڵی بەم بەسەرکردنەوەیە دەربڕی و سوپاسی پشتیوانییە بەردەوامەکانی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەدی کرد، کە هەموو کات هەواڵی ئەم هێزانەی پرسیوە و لە خەمی سەلامەتییاندا بووە.