بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی بەشێكی زۆری رێگاكانی دەرەوەی سلێمانی دەكرێنە دووساید
بڵند
٤ی ئابی ٢٠٢٦
بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی بەشێكی زۆری رێگاكانی دەرەوەی سلێمانی دەكرێنە دووساید و نەخشەسازیی بەشێكیشیان تەواوكراوە.
بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی سلێمانی رایگەیاند، دوای وەرگرتنی رەزامەندی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم بڕیارە تەواوی رێگاکانی دەرەوەی سلیمانی بکرێن بە دوو ساید.
محەمەد جەلیل بەڕێوبەری رێگاوبانی سلێمانی لە لێدوانێكدا بۆ كوردسات نیوز رایگەیاند، لە چوارچێوەی بڕیارەكەی قوباد تاڵەبان، هەریەکە لە رێگای سەرەكی ئیدارە سەربەخۆكان، قۆناغی دووەم و سێیەمی رێگای دوكان-چوارقوڕنە و رێگای وارماوا-دەربەندیخان بە مەبەستی کردنیان بە دوو ساید کارکردن تێیاندا بەردەوامە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەیەک رێگای تریش هەن، کە زۆر پێویستە بکرێن بە دوو ساید ئەوانیش رێگای كەوڵۆس-پێنجوێن.
لەبارەی ئەو رێگانەشەوە، بەڕێوبەری رێگاوبانی سلێمانی دەڵێت؛ قوباد تاڵەبانی رەزامەندی لەسەریانداوە تا بکرێنە دوو ساید و نەخشەسازیی بەشێكیشیان تەواوكراوە.


