ئەمڕۆ یەکشەممە کامێراکانی تۆمارکردنی خێرایی لەسەر رێگای کەلار بۆ دەربەندیخان دەکەونە کار و سەرپێچی رتۆمار دەکەن.

بە گویڕەی زانیارییەکانی هاتوجۆی سلێمانی، بڕیارە لە سەعات 10ـی ئەمڕۆوە 28 کامێرای تۆمارکردنی خێرایی بە سیستمی خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگای کەلار – دەربەندیخان بکەونەکار و سەرپێچیی شۆفێران تۆمار بکەن.

 بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیانیش، خێرایی رێگەپێدراو لەو رێگایەدا بریتییە لە (100) کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا.

هەروەها  لە ناو گوندەکاندا کەمدەبێتەوە بۆ  (80) کیلۆمەتر و لە ناو ناحیەی باوەنوریشدا خێرای رێگەپێدراو (60) کیلۆمەترە لە  سەعاتێکدا .

هاتوچۆی سلێمانی داوا لە شۆفێرانیش دەکات بۆ سەلامتی خۆیان وبە دوربون لە سزایی دارایی پابەندی خێرایی دیاریکراو بن.