بەرێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر: بەبێ کۆپی فۆرمی خۆراک مامەڵەی کارتی سوتەمەنی ناکرێت
بڵند
٤ی ئابی ٢٠٢٦
بەرێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر، هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە، بە بەبێ کۆپی کارتی ئەلیکترۆنی خۆراک مامەڵەی کارتی سوتەمەنی ناکرێت، بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی عەربەتیش داوادەکات بۆ دروستکردنی کارتی نەوت سەردانی بەشی خۆراک بکەن.
لە راگەیەندراوێکدا، بەرێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر داوا دەکات، هەر کەسێک دەیەوێت کارتی سوتەمەنی دروست بکات، پێویستە کۆپییەکی فۆرمی خۆراکی نوێی لەگەڵ خۆیدا بهێنیت، بە پێجەوانەوە مامەڵەی بۆ ناکرێت.
هاوکات، بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی عەربەتیش ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە، تازە پرۆسەی هاوسەرگیریان ئەنجامداوە و کارتی سوتەمەنیان نییە، سەردانی بەشی خۆراکی ناحییەکە بکەن بۆ دروتسکتردنی کارتەکە.
بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی عەربەت داواش دەکات بۆ دروستکردنی کارتی سوتەمەنی پێویستە ئەم پێداویستیانە لەگەڵ خۆیاندا بهێنن؛
- کۆپییەک لە فۆڕمی خۆراکی نوێ
- کۆپی فۆڕمی خۆراکی ماڵی باوکی پیاوەکە
- کۆپی کارتی نیشتمانی پیاوەکە
- ئەگەر کارتنی کۆنی سوتەمەنی هەبوو دەبێت تەسلیمی بکاتەوە



