عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ یەکشەممە، بە وەفدی بزووتنەوەی حەماس و حیزبوڵڵای راگەیاند، کە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی پرسی فەلەستین و هەوڵیش دەدات بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لە لوبنان.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: عەباس عراقچی لە کاتی کۆبوونەوەیدا لەگەڵ وەفدی حەماس، کە بەشداربوون لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی عەلی خامنەیی، جەختی لەوە کردەوە کە ئێران بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی پرسی فەلەستین.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە: عراقچی بە وەفدی حزبوڵای راگەیاندووە، بەرگریی قارەمانانەی حزبوڵا جێگەی شانازییە بۆ لوبنان و جیهانی ئیسلامی، رونیشی کردەوە: ئێران کار دەکات بۆ بەدیهێنانی داواکاریی کۆتاییهێنان بە شەڕ لە لوبنان و کۆتاییهێنان بە داگیرکاری، ئەمەش بەپێی مادەی یەکەمی یاداشتی لێکتێگەیشتن.