وەزارەتی کارەبا: زیاتر لە 500 هەزار هاوبەش قەرزی پێش روناکییان لاماوە
بڵند
٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند، قەرزی پێش روناکی زیاتر لە 500 هەزار هاوبەشە و لە 24 مانگدا بە ذشێوەی قیست پارەکانیان لێوەردەگیرێتەوە، کە 90 هەزاریان کەمتر لە پێنج هەزاردینار قەرزدارن.
وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەکردوە، ئەو هاوبەشانەی قەرزی پێش روناکیان لایە، لە گەڵ هاتنەوەی یەکەم پسوڵە، دەبێت قیستی یەکەمی ئەو پارەیەی بدەن کە لەلایانە.
وەزارەتی کارەبای هەرێم دەڵێت؛ ئەم بڕیارە لە پاش داشکاندنە ناوازەکەی پێشوو دێت، کە تێیدا ملیۆنێک هاوبەش لە 400 ملیار دینار لێخۆشبوون سوودمەند بوون
بەپێی رێکارە نوێیەکان، پسوولەی مانگانەی هاوبەشانی قیستکراو هەردوو پسوولەی روناکی و قیست لەخۆدەگرێت و دەبێت لە ماوەی 50 رۆژدا بدرێن، هەروەها بۆ کارئاسانی هاوبەشان سنورێکی مانگانە بۆ قیستەکان دیاریکراوە لە ( 20,000 تا 100,000 دینار) بۆ ماڵان و کشتوکاڵی.
لە ئەگەر تەواو نەبونی قەرزەکە لەو ماوەیەی وەزارەتی کارەبا دایناوە، کارەبای هەرێم دەڵێت؛ ماوەی قیستەکە بۆ مانگەکانی دواتر درێژتر دەکرێتەوە
وەزارەتی کارەبای هەرێم ئەوەشی خستوەتەڕوو، زیاتر لە 90 هەزار هاوبەش تەنها پێنج هەزار دینار قەرزدارن و لەگەڵ یەکەم قیستدا قەرزیان لانامێنێت.


