وەزیری دەرەوەی سووریا رایگەیاند دەیانەوێت میراتی رژێمی پێشووی سوریا لەگەڵ لوبنان تێبپەڕێنن و پەیوەندییەكانیان تەنیا و راستەوخۆ لەگەڵ دەوڵەتی لوبناندا دەبێت.

ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا، لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ لوبنان و كۆبوونەوەی لەگەڵ نەواف سەلام سەرۆكوەزیرانی لوبنان رایگەیاند، هەڵوێستی ئەوان پاڵپشتیكردنە لە حكومەت و گەلی لوبنان بە ئامانجی بنیاتنانی پەیوەندییەكی تەندروست

شەیبانی جەختی كردەوە كە دیمەشق بەردەوام دەبێت لەسەر كاركردن بۆ تێپەڕاندنی میراتی رژێمی پێشووی سوریا لە جۆری مامەڵەكردن و پەیوەندییەكانیدا لەگەڵ لوبنان.

هاوكات جۆزێف عەون، سەرۆك كۆماری لوبنان لەبارەی سەردانەكەی شەیبانییەوە رایگەیاند، سەردانەكە پەیامێكی گرنگ و دڵنیاكەرەوەیە و سەرجەم ئەو ترس و دڵەڕاوكێیانەی لای بەشێك لە لوبنانییەكان رەواندووەتەوە كە پێیان وابوو ئەحمەد شەرع سەرۆكی نوێی سووریا نییەتی دەستوەردانی لە كاروباری ناوخۆیی و سیاسیی لوبناندا هەیە