بنەماڵەی میر کریم خانی برادۆست راگەیەندراوێكیان بڵاوکردەوە و تێدا هاتووە؛ دوای دەست لەکار کێشانەوەی  فەیسەڵ کەریم خان برادۆستی لە ئەندامێتی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ هەموو لایەکی رون دەکەینەوە، کە بەڕێزیان تەنها دەستی لە کاری حزبی  و ئۆرگانی لەڕیزەکانی یەکێتی کێشاوەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو پەیوەندییە مێژووییەی کە لە سەردەمی سەرۆک مام جەلال و میر کەریم خان بنیادنراوە بە پتەوی دەمێنێتەوە و بەردەوام دەبێت.

 

دەقی راگەیەندراوەکە

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان 

خەڵکی ئازیز و خۆشەویست کوردستان
دوای دەست لەکار کێشانەوەی ڕێزدار “ فیصل کەریم خان برادۆستی لە ئەندامێتی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ هەموو لایەکی ڕوون دەکەینەوە کە بەڕێزیان تەنها دەستی لە کاری حزبی  وئۆرگانی لەڕیزەکانی یەکێتی کێشاوەتەوە 


 ئەو پەیوەندییە مێژووییەی کە لە سەردەمی سەرۆک مام جەلال و میر کەریم خان بنیادنراوە بە پتەوی دەمێنێتەوە و بەردەوام دەبێت ،

 ئێستاش چەند سایت و پەیج و ئەکاونتێکی بێ دایک و باوک نوسینی ئاست نزم و نەشیاو بڵاو دەکەنەوە لێرەوە ڕایدەگەیەنین کە ئەو جۆرە بۆچوون و نوسینانەی بڵاودەکرێنەوە بەهیچ شێوەیەک گوزارش لە بۆچوونی میرانی برادۆست ناکات و لێی بەرپرس نین

میرانی برادۆست بەهیچ شێوەیەک جیاوازیان نەکردووە لەنێوان خەڵکی کوردستان بەگشتی و هەموو عەشیرەتەکانیش بەتایبەتی و 
 بەدڵنیاییەوە لە داهاتووش دا نایکەن

بنەماڵەی میر کریم خانی برادۆست