نیویۆرك تایمز: عومان و ئێران دەیانەوێت لە گەروی هورمز باج لە كەشتییەكان وەربگرن
لازیا عەلی
١ی تەمووزی ٢٠٢٦
رۆژنامەی نیویۆرك تایمز ئاشكرای كرد، كە سوڵتانی عومان پێشنیازێكی رەسمیی پێشكەشی واشنتۆن كردووە تاوەكو رێگە بدرێت عومان و ئێران باج لەو كەشتییانە وەربگرن كە بە گەرووی هورمزدا تێپەڕ دەبن.
رۆژنامەی نیویۆرك تایمز بڵاویكردەوە، لێپرسراوانی ئەمریكا سەرقاڵی تاوتوێكردنی پێشنیازێكی عومانن بۆ وەرگرتنی باج لە گەرووی هورمز.
بەپێی راپۆرتەكە، سوڵتانی عومان پێشنیازێكی رەسمیی پێشكەشی واشنتۆن كردووە تاوەكو رێگە بدرێت عومان و ئێران باج لەو كەشتییانە وەربگرن كە بەو رێڕەوەدا تێپەڕ دەبن.
سەرچاوە دیپلۆماسییەكان ئاماژەیان بەوە كردووە واشنتۆن نیگەرانە لە پێشنیازەكە، چونكە تاران دەیەوێت وەرگرتنی باج لەو كەشتیانەی لە گەروی هورمزەوە تێدەپەڕن جێگیر بكات.


