بنیامین ناتانیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، وڵاتەکەی گەیشتووەتە چوارچێوەی رێککەوتنێک، کە رێگەیان پێدەدات کۆتایی بە ململانێکان لەگەڵ لوبنان بهێنن، ئاماژەی بەوەش کرد ئیسرائیل و لوبنان لەسەر دیاریکردنی دوو ناوچەی ئەمنی رێککەوتوون بۆ تاقیکردنەوەی پرۆسەی داماڵینی چەکی حزبوڵا.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئەم رێککەوتنە لە سایەی ئەو گورزە بەهێزانە هاتە بەرهەم، کە لە حزبوڵایان داوە، جەختیکردەوە توانیویانە لە 90٪ ی کۆگا موشەکییەکانی حزبوڵا لەناو بەرن.

ناتانیاهۆ ئاماژەی بەوەشکردوە، کاریان لە لوبنان تەواو نەبووە و بەردەوام دەبن لە تێکدانی ژێرخانە چەکدارییەکانی حزبوڵا لە باشوری لوبنان و لە غەززەش نزیکن لە کۆنتڕۆڵکردنی لە 70٪ـی کەرتەکە و بەردەوام دەبن لە گەمارۆدانی حەماسیش.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاشکرای کرد، بە گوێرەی رێککەوتنەکە، ئەمریکا و لوبنان رەزامەندییان دەربڕیوە لەسەر مانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لە ناوچە ئەمنییەکەی باشوری لوبنان، بە تایبەتیش کۆنترۆڵکردنی ناوچەی قەڵای شەقیف و مانەوەیان تێیدا.

نەتانیاهو دووپاتی کردەوە کە بە توندی دژی هەر هەوڵێک وەستاوەتەوە، کە ویستوویەتی کشانەوە بەسەر ئیسرائیلدا بسەپێنێت،و لە ئێستاشدا ئەمریکا و لوبنان پەیامێکی رونیان ئاڕاستەی ئێران کردووە کە ئەم بابەتە پەیوەندی بەوانەوە نییە.