بە مەبەستی تاوتوێکردنی گۆڕانکارییە خێراکانی عیراق و ناوچەکە و داڕشتنی دیدگایەکی هاوبەش بۆ لایەنە سیاسییەکان، گروپی کۆمپانیاکانی فام - پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی فام، دووەمین دیداری ساڵانەی خۆی بە سپۆنسەریی  دەزگای میدیای کوردسات  لەژێر ناونیشانی "یەکڕیزیی لایەنە کوردستانییەکان لەهەمبەر گۆڕانکارییەکانی عیراق و ناوچەکەدا" رێکدەخات.

ئەم دیدارە کە بە بەشداری بژاردەیەک لە کەسایەتییە سیاسی و ئەکادیمییەکان بەڕێوەدەچێت، لە رێگەی دوو پانێڵی زانستی و سیاسییەوە تیشک دەخاتە سەر ئایندەی هەرێمی کوردستان و شیکردنەوە بۆ ئەو ئاڵنگاری و دەرفەتانە دەکات کە لەم قۆناغە هەستیارەدا هاتونەتە پێش، بە ئامانجی گەیشتن بە یەک هەڵوێستیی نیشتمانی لە ئاست روداوەکاندا.

بۆ ئەو مەبەستەش گروپی کۆمپانیاکانی فام داوا لە سەرجەم کەناڵ و دەزگاکانی راگەیاندن دەکات ئامادەی دیدارەکەبن.

 

دەقی بانگێشتنامەکەی

بەڕێزان: سەرجەم کەناڵەکانی راگەیاندن

 

بایەخی قۆناغەکە و ئەو گۆڕانکارییە خێرایانەی لە عێراق و ناوچەکەدا دەگوزەرێن، وا دەخوازێت کە لایەنە کوردستانییەکان خاوەن دیدگایەکی هاوبەش و یەکدەنگ بن؛ لەم سۆنگەیەوە، گرووپی کۆمپانیاکانی فام - پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی فام، بە شانازییەوە بانگهێشتی بەڕێزتان دەکەین بۆ ئامادەبوون لە دووەمین دیداری ساڵانەی فام لەژێر ناونیشانی:

“یەکڕیزیی لایەنە کوردستانییەکان لەهەمبەر گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکەدا”

ئەم دیدارە بە بەشداری بژاردەیەک لە کەسایەتییە سیاسی و ئەکادیمییەکان، لە رێگەی دوو پانێڵی زانستی و سیاسییەوە تیشک دەخاتە سەر ئایندەی هەرێمی کوردستان لەنێوان ئاڵنگاری و دەرفەتەکاندا.

 

بەرنامەی دیدار:

- پانێڵی یەکەم:

 بەڕێزانی پانێڵیست: فەرید ئەسەسەرد، مستەفا عەبدوڵا، عەبدولستار مەجید.

بەڕێوەبەری پانێڵ: د. دانا عوسمان (راگری پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی فام).

 

- پانێڵی دووەم:

 بەڕێزانی پانێڵیست: د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، د. رێبوار سیوەیلی، عەدنان عوسمان.

بەڕێوەبەری پانێڵ: د. محەمەد قۆڵمارفی.

 

کات و شوێنی بەڕێوەچوون:

 رێکەوت: چوارشەممە، 13 - 5 - 2026

کاتژمێر: 9:30ی سەرلەبەیانی.

شوێن: رانیە - هۆڵی رۆشنبیری.

 

ئامادەبوونی ئێوەی بەڕێز، دوپاتکردنەوەی دڵسۆزیی و خەمخۆریتانە بۆ پرسە گرنگەکانی پەیوەست بە گەل و نیشتیمانەکەمان

 

 

گرووپی کۆمپانیاکانی فام

پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی فام