ترەمپ و شەرع پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا
راهۆز
١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
راهۆز
١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی بەشداریی لە فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی مۆبایل کرد، کە لەلایەن دامەزراوەی (ڤیم)ـەوە رێکخرابوو.
سەرۆک بافڵ پاش ئەوەی بینەری فیلمەکان بوو، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی خاتوو لاڤە حیکمەت، سەرۆکی فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی مۆبایل و رێکخەران و بەشداربووان کرد کە فێستیڤاڵەکەیان بە ئاستێکی بەرز رێکخستووە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی، ئەمە دەرفەتێکی باشە بۆ هاندانی ئەو گەنجانەی ئارەزوومەندی ئەم بوارەن، تاوەکو خولیاکانیان ببێتە پڕۆژە و ببنە بەشێک لە گەشەپێدانی وڵات.
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ گەنجان دەربڕی و خەڵاتی بەسەر یەکەمەکانی فێستیڤاڵ و بەشداربوواندا دابەشکرد، هەروەها هیوای خواست ئەم هەنگاوانە ببنە هاندەرێکی باشتر بۆ گەشەپێدانی بواری فیلم و سینەما لە هەرێمی کوردستان.
بڕیارە سبەینێ یەکشەممە، وەفدێکی باڵای پاکستان بە سەرۆکایەتی شەهباز شەریف سەرۆک وەزیران و بە بەشداریی فەرماندەی سوپای ئەو وڵاتە دەچنە سویسرا.
میدیاکانی پاکستان رایانگەیاندوە، ئامانجی وەفدی پاکستان بۆ سویسرا بەشداریکردنە لە کۆبوونەوەی ئێران و ئەمریکا و ئامانجی سەردانەکە پاڵپشتیکردن و ئاسانکارییە بۆ بەڕێوەچونی پرۆسەی گفتوگۆکان.
هاوکات لەگەڵ ئەم گەشتەدا، وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لە راگەیەندراوێکی رەسمیدا ئاماژەی بەوە کردووە، ناوچەی گەشتیاری بورگنستۆک لە سویسرا دەبێتە میوانداری دانوستانە تەکنیکییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، کە بە هاوبەشی لە ژێر چاودێری و نێوەندگیریی هەردوو دەوڵەتی پاکستان و قەتەردا بەڕێوەدەچێت.
رۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل رایگەیاندوە، بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیران جەختی کردووەتەوە، هێزەکانی ئیسرائیل لە باشوری لوبنان دەمێننەوە تا ئەو کاتەی، کە پێویست بێت بۆ بەرگریکردن لە سنورەکانی باکوری ئیسرائیل.
رۆژنامە ئیسرائیلییەکە، لە زاری لێپرسراوێکی نوسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ رایگەیاندوە، سەرۆک وەزیران جەخت لە مانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لە باشوری لوبنان دەکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، نەتانیاهۆ فەرمانی بە سوپا کردووە بە توندی وەڵامی هەر هێرشێکی حزبوڵا بدەنەوە و بە هەنگاوی خێرا بگیرێتەبەر بۆ نەهێشتنی هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر هێزەکانیان.
جەختکردنەوەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەسەر مانەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە خاکی لوبنان لە کاتێکدایە کە، بڕیارە سبەیةی یەکشەممە لە سویسرا نوێنەری ئێران و ئەمریکا دانوستانەکان دەستپێبکەن و تاران درێژەی ئۆپراسیۆنەکانی ئیسرائیل لە لوبنان و بونی ئەو هێزانە بە پێشێلکردنی مەرجەکانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەکە دەزانن.