کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، تارادەیەک ئەم سەرمایە کۆتایی دێت و پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبنەوە گەرمیانیش بە 19 پلەی سیلیزی گەرمترین ناوچەی هەرێم دەبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێسبینی کەش و هەوای بۆ 48 سەعاتی داهاتوو بڵاوکردەوە و بە گوێرەی پێشبیننەکانیش پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.
کەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوەکردوە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بەراورد بە دوێنێ یەک بۆ دوو پلە بەرز دەبنەوە.
لە بارەی کەشی سبەینێشەوە، کەشناسی پێشبینی دەکات پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ زیاتر بەرزببنەوە و تا رادەیەک ئەو شەپۆلە سەرمایەی روی لە هەرێم کردوە نامێنێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی؛
هەولێر: 18 پلەی سیلیزی
پیرمام: 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 17 پلەی سیلیزی
دهۆک: 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 9 پلەی سیلیزی