مارکۆ رۆبیۆ: پێشکەوتنی زۆر لەبارەی کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراین بەدەستهاتووە
محەمەد رزگار
٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت: لە گفتوگۆکانیان لەگەڵ روسیا پێشکەوتنی زۆریان بەدەستهێناوە سەبارەت بە کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراین.
مارکۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز رایگەیاند، ئەوەی لەدەستیان دەیکەن بۆ کۆتاییهێنان بەجەنگی ئۆکراین، لە ئێستاشدا هەندێک پێشکەوتن بەدەستهاتووە.
وتیشی، پێویستە ئۆکراینەکان لە ژیانێکی شایستەدا بژین و گەرەنتی ئەمنییان بۆ داهاتوو دابینبکرێت.



