قوباد تاڵەبانی: رێزگرتن لە سەرکردە و تێکۆشەرە دێرینەکانمان ئەرکی سەرشانمانە
سام
٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
قوباد تاڵەبانی سەردانی عومەری سەید عەلی کردووە و رایگەیاندووە، ئەوەی لە دەستی هات دڵسۆزانە و ئازایانە پێشکەشی کرد.
قوباد تاڵەبانی، رایگەیاندووە: زۆر خۆشحاڵ بووم لە بەسەرکردنەوەی کاک عومەری سەید عەلی، هیوای لەشساغی و تەمەندرێژی بۆ دەخوازم، رێزگرتن لە سەرکردە و تێکۆشەرە دێرینەکانمان ئەرکی سەرشانمانە.
ئاماژەی بەوەشداوە: سەرکردە و تێکۆشەری دێرینی یەکێتی و رێکخەری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان، سیاسییەکی دەستپاک، دڵسۆز و خاوەن ئەزموون. بە گەنجێتی و لە رۆژە سەختەکاندا درێخی نەکرد لە قوربانیدان بۆ گەلەکەی و ئەوەی لە دەستی هات دڵسۆزانە و ئازایانە پێشکەشی کرد.



