راگەیەندراوی هاوبەشی وەزارەتەکانی کارەبا و سامانە سروشتییەکان
سام
٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
سام
٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، بە درۆنی خۆکوژ، دوو بارەگایان لە سلێمانی هەولێر کراوەتە ئامانج و بەهۆیەوە سێ پێشمەرگەیان بریندار بوون، ئاماژەبەوەش کراوە بە توندی سەرکۆنەی ئەم کردەوە تیرۆریستیانە دەکەن و داوا لە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عیراق دەکەن بە ئەرکی یاسایی خۆی هەستێت و سنورێک بۆ ئەم دەستدرێژییە ناوخۆییانە دابنێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێکدا، وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندوە، دوو بارەگای یەکەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە رێگەی درۆنی خۆکوژەوە کراوەتە ئامانج و بە هۆیەوە سێ پێشمەرگەیان بریندار بووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، سەرەڕای ئەم دەستدرێژییە نابەرپرسانەیە پێشتریش چەندین جار بارەگاکانی هێزی پێشمەرگە روبەڕووی بۆردومان بوونەتەوە و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عیراق و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانیان لەو پێشێلکارییانە ئاگادار کردووەتەوە.
لە راگەیەنداروەکەدا هاتووە؛ بە توندی سەرکۆنەی ئەم کردەوە تیرۆریستیانە دەکەن و داوا لە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عیراق دەکەن بە ئەرکی یاسایی خۆی هەستێت و سنورێک بۆ ئەم دەستدرێژییە ناوخۆییانە دابنێت .
وەزارەتی پێشمەرگە داواشیکردوە، پێویستە هەنگاوی خێرا بنرێت بۆ رێگریکردن لەو گروپە لەیاسا دەرچووانە بۆ دووبارە نەکردنەوەی ئەم کردەوانە، کە دەبنە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە تێیدا هۆشداری دەداتە تەواوی کەناڵەکانی راگەیاندنو داواین لێدەکات بەهۆی ئەو رەوشە ئەمنیی و هەستیارەی بە هەریمی کوردستان و ناوچەکدا تێدەپەرێت پابەند بن.
ئاماژەبەوەکراوە؛ بڵاوکردنەوەی هەر جۆرە زانیاری و نهێنییەکی سەربازی، کە خزمەت بە نەیارانی کوردستان بکات یاخود وێنەگرتن یان بڵاوکردنەوەی دیمەنی تێکشاندنی درۆنەکان قەدەغەیە، چونکە زانیاریی تەکنیکی و مەیدانیی هەستیار دەدات بە دوژمن.
هۆشداریشدراوە، هەر دەزگایەکی راگەیاندن پابەندی رێنماییەکان نەبێت یان ناپیشەییانە روماڵ نکات، دەستبەجێ لە لایەن دژەتیرۆری کوردستانـەوە روبەڕووی لێپیچینەوە و سزای یاسایی دەبێتەوە.
دەقی راگەیەنداروەکەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری
بەهۆی ئەو بارودۆخە ئەمنی و هەستیارەی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە پێیدا تێپەڕ دەبێت و لەپێناو پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و سەقامگیریی هەرێم، فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئەم ڕێنمایی و هۆشدارییە کۆتاییانە ئاراستەی سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن (ناوخۆیی و بیانی) دەکات:
یەکەم: بڵاوکردنەوەی هەر جۆرە زانیاری و نهێنییەکی سەربازی کە خزمەت بە نەیارانی کوردستان بکات و زیان بە ئاسایشی هەرێم بگەیەنێت، بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
دووەم: وێنەگرتن یان بڵاوکردنەوەی دیمەنی تێکشاندنی درۆنەکان لە ئاسماندا یان پیشاندانی پاشماوەکانیان قەدەغەیە، چونکە زانیاریی تەکنیکی و مەیدانیی هەستیار دەدات بە دوژمن.
سێیەم: دەرخستنی شوێنە بەئامانجگیراوەکان یان وێنەگرتنی دامەزراوە سیادی و ئەمنییەکان دەستبەجێ دوای ڕووداوەکان قەدەغەیە.
چوارەم: هۆشداری دەدەین کە هەر دەزگایەکی ڕاگەیاندن پابەندی ئەم ڕێنماییانە نەبێت یان بە شێوازێکی ناپیشەیی ڕووماڵی هەواڵەکانی شەڕ و پەلامارەکان بکات، دەستبەجێ لە لایەن دژەتیرۆری کوردستانـەوە ڕووبەڕووی لێپیچینەوە و سزای یاسایی دەبێتەوە.
پێنجەم: بەرامبەر سەرپێچیکاران، ڕێکاری یاسایی و کارگێڕیی توند دەگیرێتە بەر، کە دەگاتە کێشانەوەی مۆڵەتی کارکردن یان داخستنی هەمیشەیی، بەپێی ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم لە ١٣ی ئاداری ٢٠٢٦.
داوا لە سەرجەم میدیاکاران دەکەین، بەرژەوەندییە باڵاکان لەبەرچاو بگرن و بەوپەڕی بەرپرسیارەتییەوە مامەڵە بکەن.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
ئەمڕۆ چوارشەممە کۆمپانیای نەوتی باکور رایگەیاند، سیستمی هەناردەکردنی کۆمپانیاکە ئامادەیە بۆ هەناردەکردنی 500 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا و لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هەماهەنگیان کردوە ئەو بڕەش زیاتر بکەن.
بەپێی راگەیەندراوێکی کۆمپانیاکە، پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت لە کێڵگەی (بای حەسەن) و وێستگەکانی (سەردەشاخ و سارەلوو) بە شێوەیەکی ئاسایی و بەبێ هیچ گرفتێک دەستیپێکردووە.
ئاماژە بەوەش کراوە، کە بۆری سەرەکی هەناردەکردنەکە قەبارەکەی 36 ئینجە، لە وێستگەی "سارەلوو"ەوە درێژ دەبێتەوە بۆ وێستگەی (FKMS) لە زاخۆ و لەوێوە بەستراوەتەوە بە تۆڕی بۆرییەکانی هەرێمی کوردستان.
کۆمپانیاکە جەختی لەوە کردووەتەوە، کە سەرجەم بۆریەکان سەلامەتن و هێڵەکان توانای وەرگرتنی بڕی زیاتری نەوتیان هەیە و بڕیارە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم، بڕێ هەناردە زیاتر بکەن.
ئەمە لە کاتێكدایە ئەمڕۆ لە رێگەی بۆری نەوتی هەرێمەوە، دەست بە هەناردەی نەوتی عیراق کرایەوە و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمیش رایگەیاند، سەرەتا وەک قۆناغی یەکم رۆژانە 250 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا هەناردە دەکرێت.