سەرۆکی یەکێتی پێشوازی لەو تیمە کرد کە لە هەولێر تووندوتیژییان بەرامبەر کرا.
١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
مێژوی تۆپی پێ و کارەساتە سروشتییەکان جارێکی دیکە بە هاوکاتییەکی سەیر و نامۆ بە یەکەوە بەسترانەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی یاری نێوان بەرازیل و سکۆتلەندا لە جامی جیهانی 2026، دوو بوومەلەرزەی بەهێز ڤەنزوێلایان هەژاند.
روداوەکە سەرەڕای کارەساتباریەکەی کە بوە هۆی گیان لە دەستدانی 164 کەس و برینداربونی زیاتر لە 900 کەس، یادەوەریەکی تاڵیشی لەگەڵ خۆیدا بە بیری جیهان هێنایەوە، کاتێک پێش 36ساڵ و لە مۆندیالی 1990دا، رێک لە کاتی پەخشی راستەوخۆی هەمان یاری (بەرازیل و سکۆتلەندا) ، بوومەلەرزەیەکی کتوپڕ بە گوڕی7.4 پلە ئێرانی وێران کرد.
بەهۆی بومەلەرزکەوە زیاتر لە 35 هەزار کەس گیانیان لەدەستدا و 60 هەزار کەسیش بریندار بوون؛ لەو شەوەدا ئەو ئێرانیانەی بۆ بینینی یارییەکە نەخەوتبوون توانیان لەژێر داروپەردووی خانوەکانیاندا رزگاریان بێت.
ئێستا و دوای نزیکەی چوار دەیە، مێژوو خۆی دووبارە کردەوە و لە کاتی یاری گەڕانەوەی ئەو دوو هەڵبژاردەیە لە مۆندیالی 2026دا، دوو بوومەلەرزەی یەکبەدوایەک بە گوڕی 7.5 و 7.2 پلە و بە جیاوازی تەنها یەک خولەک ڤەنزوێلایان هەژاند، کە تەنانەت لەرینەوەکەی لە ناوچەکانی ئامازۆنی بەرازیلیش لە دووری 1700 کیلۆمەتر هەستی پێکرا.
بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، ئەم کارەساتەی لە ڤەنزوێلا رویداوە تا ئێستا بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی لانیکەم 164 کەس و برینداربوونی زیاتر لە 900 کەسی دیکە، هاوکات لە ویلایەتی کەناراوی لا گوایرارەوشی نائاسایی راگەیەندراوە و زیانێکی زۆر بە دەیان باڵەخانە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سیمۆن بۆلیڤار و تۆڕی مێترۆی کاراکاس کەوتووە.
هەرچەندە لە روی زانستییەوە هیچ پەیوەندییەکی هۆکار و دەرەنجام لە نێوان ئەم دوو روداوەدا نییە، بەڵام هاوکاتیی ئەم دوو بوومەلەرزە گەورەیە لەگەڵ یاری بەرازیل و سکۆتلەندا بە جیاوازی 36 ساڵ، ئەم روبەڕووبوونەوەیەی تۆپی پێی وەک یەکێک لە سەیرترین رێکەوتەکانی مێژووی وەرزش و سروشت تۆمار کرد.
مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەگەڵ وڵاتانی کەنداو هاوبەشی دەکات لەسەر هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئێران.
رۆبیۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لە میانی سەردانەکەیدا بۆ مەنامەی پایتەختی بەحرەین سازی کرد، وتی: هاتوومەتە ناوچەکە بۆ ئەوەی هاوبەشەکانمان دڵنیا بکەمەوە کە ئێمە رەزامەندی لەسەر هیچ رێکارێک نادەین کە ئاسایشیان تێکبدات یان مەترسییان بۆ دروست بکات، ئاماژەی بەوەش کرد: ئێمە لەگەڵ وڵاتانی کەنداو پرسی دامەزراندنی سندوقی سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی ئێرانمان تاوتوێ نەکردووە.
زیاتر وتی: لە کۆتاییدا هیچ باج و رسووماتێک لەبەرانبەر تێپەڕبوون لە گەروی هورمز نابێت، رونیشیکردەوە کە: عومانییەکان رایانگەیاندووە کە ئەوان پشتگیری لە سەپاندنی هیچ جۆرە باجێک ناکەن لەبەرانبەر تێپەڕبوون لە گەروی هورمز.
ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا دەنگیدا لەسەر پرۆژە بڕیارێك كە پشتگیری لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا دەكات بۆ هەڵگیرساندنی جەنگ دژی ئێران.
تەنها یەك رۆژ دوای ئەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا كە زۆرینەیان لە كۆماریەكانن، بڕیارێكی بۆ كشانەوەی هێزەكان لە جەنگی ئێران و سنورداركردنی دەسەلاتەكانی ترەمپ پەسەندكرد، ئەنجومەنەكە دەنگدانێكی نوێی ئەنجامدا بە كۆی 50 دەنگی نەخێر بەرامبەر بە 48 دەنگی بەڵێ ئەنجامەكەی پێچەوانە بووەوە و بووە ئەو بریارەی پەسەندیانكردبوو هەلچیانوەشانەوە ئەوەش بووە مایەی رەزامەندی ئیدارەی ترەمپ.
ئەمەش لە كاتێكدایە، رۆژی سێشەممە، 50 ئەندامی كۆنگرێس دەنگیان دابوو لەسەر بڕیارێك بۆ داماڵینی دەسەڵاتەكانی ترەمپ لە راگەیاندنی جەنگ دژی ئێران بێ رەزامەندی ئەنجومەنەكە، بەڵام شەوی رابردوو، دوو ئەندامی كۆماری لە ئەنجومەنی پیران بە ناوەكانی راند پۆڵ و بیل كاسیدی، بڕیارەكەی خۆیان گۆڕی.
ترەمپ پێشوازی لە ئەنجامی دەنگدانە نوێیەكە كرد وتی، لە كۆتاییدا ئەنجومەنی پیران بڕیارە دروستەكەیاندا، وتیشی، ئەو دەنگدانە پەیامێكی هۆشداریە كە ئاڕاستەی ئێران كراوە.
هەرچەندە بڕیارەكەی گۆنگرێس كاریگەرییەكی یاسایی پابەندكاری نییە، بەڵام وەك یەكەم هەڵوێستی رەسمی كۆنگرێس دادەنرێت سەبارەت بە دەسەڵاتەكانی جەنگ لە ململانێی لەگەڵ ئێراندا.