ترەمپ: رەنگە هەرگیز بكوژی منداڵەكانی قوتابخانەی میناب ئاشكرا نەكرێت
ئاکام
٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، دەستنیشانكردنی ئەو لایەنەی بەرپرس بووە لە بۆردومانكردنی قوتابخانەكەی میناب لە باشووری ئێران، كارێكی ئەستەمەو رەنگە هەرگیز ناسنامەی بكوژەكان ئاشكرا نەكرێت.
ترەمپ لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان ئاشكرایكرد، بەهۆی چڕی بۆردومانەكان لە یەكەم رۆژی شەڕەكەدا، ناتوانرێت بە وردی دیاری بكرێت كێ قوتابخانەی كچانی لە شاری میناب كردووەتە ئامانج. جەختیشی كردەوە كە هیچ بەڵگەیەك نییە تێوەگلانی ئەمریكا لەو هێرشەدا بسەلمێنێت و پێیوایە وڵاتەكەی بەرپرس نییە لەو رووداوە.
ئاژانسی رۆیتەرز پێشتر بڵاویكردبووەوە كە لێكۆڵینەوەیەكی بەرایی سوپای ئەمریكا ئەگەری ئەوەی بەهێز كردووە كە هێزەكانی ئەمریكا هێرشەكەیان ئەنجامدابێت، رەنگە بەهۆی بەكارهێنانی زانیاریی كۆنی هەواڵگرییەوە بووبێت.
بەپێی ئامارەكانی ئێران، لەو بۆردومانەدا زیاتر لە 175 منداڵ و مامۆستا كوژراون، كە ئەوەش كاردانەوەی توندی نێودەوڵەتیی لێكەوتەوە. ترەمپ: رەنگە هەرگیز بكوژی منداڵەكانی قوتابخانەی میناب ئاشكرا نەكرێت



