رۆژی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی هێڵی ئاسمانیی تورکش لاین دیاریکرا
راهۆز
١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
بەپێی خشتەی گەشتەکانی هێڵی ئاسمانیی تورکش ئێرلاین؛ وابڕیارە رۆژی 3ـی 11ـی ئەمساڵ گەشتەکانی نێوان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و ئیستەنبوڵ دەستپێدەکەنەوە.
لە خشتەی گەشتەکاندا هاتووە؛ گەشتەکان رۆژی دووشەممە 3ی تشرینی دووەم دەستپێدەکەنەوە.
ئەمەش ئاماژەیە بۆ کۆتاییهاتنی وەستانی گەشتەکان و دەستپێکردنەوەی هاتووچۆی ئاسمانی لە سلێمانییەوە بۆ تورکیا.



