سەرۆکی یەکێتی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری عیراق کۆبووەوە
محەمەد رزگار
١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق لە بەغداد کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە نزار ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و د. خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق ئامادەیبوون، پرسەکانی پەیوەست بە کاروباری داد و سەربەخۆیی دادگاکان و سەروەربوونی یاسا، هەروەها رێکارە یاساییەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.



