یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، وەک ئەوەی ئەو و سەرۆک وەزیران بەڵێنیان دا، سوپای ئیسرائیل لە لوبنان ناکشێتەوە و ناوچەی ئەمنی لە باشوری لوبنان بە بەرزاییەکانی بیوفۆرتیشەوە دەپارێزێت.
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، رایگەیاند کە ئەو رێککەوتنەی دوێنێ لە نێوان وڵاتەکەی، ئەمریکا و لوبناندا ئیمزا کرا، رداوێکی مێژوویی و دەستکەوتێکی سیاسی و ئەمنیی گەورەیە بۆ ئیسرائیل، کە دەبێتە هۆی گۆڕینی واقیعی ئەمنی لەسەر سنورەکانی باکور.
کاتز جەختی لەوەش کردەوە، کە هێزەکانی ئیسرائیل بە چاوپۆشین لەم ڕێککەوتنە لە باشوری لوبنان ناکشێنەوە و بەردەوام دەبن لە جێگیربوون لە ناوچە ئەمنییەکەدا، لەنێویاندا قەڵای شەقیف.
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل مەرجی سەرەکی بۆ هەر جۆرە کشانەوەیەک یان دوبارە بڵاوەپێکردنەوەی هێزەکانی کورتکردەوە لە داماڵینی تەواوەتی چەکی لە دەستی حزبوڵادا لە سەرتاسەری لوبنان.
ئەمە لە کاتیكدایە، نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتیی حزبوڵای لوبنان، رایگەیاند، رێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و لوبنان پوچەڵە و پێویستە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئێران و ئەمریکا جێبەجێبکرێت، ئاماژەی بەوەشکردوە بەردەوام دەبن لە فشارەکانیان تا ئەوکاتەی ئیسرائیل لە لوبنان دەکشێتەوە.