بافڵ تاڵەبانی: رێگەنادەین ژیانی خەڵکەکەمان لەوە زیاتر بخرێتە مەترسییەوە
١١ی ئابی ٢٠٢٥
١١ی ئابی ٢٠٢٥
یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، وەک ئەوەی ئەو و سەرۆک وەزیران بەڵێنیان دا، سوپای ئیسرائیل لە لوبنان ناکشێتەوە و ناوچەی ئەمنی لە باشوری لوبنان بە بەرزاییەکانی بیوفۆرتیشەوە دەپارێزێت.
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، رایگەیاند کە ئەو رێککەوتنەی دوێنێ لە نێوان وڵاتەکەی، ئەمریکا و لوبناندا ئیمزا کرا، رداوێکی مێژوویی و دەستکەوتێکی سیاسی و ئەمنیی گەورەیە بۆ ئیسرائیل، کە دەبێتە هۆی گۆڕینی واقیعی ئەمنی لەسەر سنورەکانی باکور.
کاتز جەختی لەوەش کردەوە، کە هێزەکانی ئیسرائیل بە چاوپۆشین لەم ڕێککەوتنە لە باشوری لوبنان ناکشێنەوە و بەردەوام دەبن لە جێگیربوون لە ناوچە ئەمنییەکەدا، لەنێویاندا قەڵای شەقیف.
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل مەرجی سەرەکی بۆ هەر جۆرە کشانەوەیەک یان دوبارە بڵاوەپێکردنەوەی هێزەکانی کورتکردەوە لە داماڵینی تەواوەتی چەکی لە دەستی حزبوڵادا لە سەرتاسەری لوبنان.
ئەمە لە کاتیكدایە، نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتیی حزبوڵای لوبنان، رایگەیاند، رێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و لوبنان پوچەڵە و پێویستە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئێران و ئەمریکا جێبەجێبکرێت، ئاماژەی بەوەشکردوە بەردەوام دەبن لە فشارەکانیان تا ئەوکاتەی ئیسرائیل لە لوبنان دەکشێتەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئەکیرا ئیندۆ، باڵیۆزی ژاپۆن لە عیراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا نوێترین گۆڕانکارییە سیاسییەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، عیراق و ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.
سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند؛ لە سەرەتاوە هەوڵمان بۆ ئەوەبوو جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران کەمترین کاریگەریی لەسەر وڵاتەکەمان هەبێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێتی بە پەرۆشەوە کاردەکات بۆ گەیشتن بە حکومەتێکی خزمەتگوزار و بەهێز، کە لەسەر بنەمای دادپەروەری ئەرکەکانی راپەڕێنێت و هاوسەنگی و گیانی پێکەوەیی بپارێزێت و دەبێت هەموو لایەنەکان مافیان پارێزراو بێت.
هەر لە میانی کۆبوونەوەکەدا، دووپات لە بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ژاپۆن کرایەوە.
میدیاکانی فەرەنسا بڵاویانکردوەتەوە، بەهۆی ئەو شەپۆلە گەرما بەهێز و توندەی روی لە وڵاتەکە کردووە، لە ماوەی تەنها 24 سەعاتی رابردوو، 109 کەس گیانیان لەدەستداوە و ئەم بەرزبونەوە بێ پێشینەی پلەکانی گەرما رەوشی نائاسایی لە چەند شارێکی وڵاتەکە دروست کردوە.
بەپێی راپۆرتە میدیاییەکان، بەرزبونەوەی لەرادەبەدەری پلەکانی گەرما هۆکاری سەرەکی زیادبوونی کتوپڕی رێژەی گیانلەدەستدان بووە لە 24 سەعاتی رابردودا.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە دامەزراوە تەندروستی و خزمەتگوزارییەکانی ئەو وڵاتە لە ئامادەباشیدان بۆ روبەڕوبوونەوەی دەرهاوێشتە مەترسیدارەکانی ئەم شەپۆلە گەرمایە.
ئاماژەبەوەشکراوە، سەرەڕای ئەوەی لێپرسراوانی فەرەنسا بەردەوامن لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست و بەپەلە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گەرماکە، بەڵامهۆشداری توندیان ئاڕاستەی هاووڵاتیان کردووە.
بەتایبەتی داوا لە بەساڵاچوان، منداڵان و ئەو کەسانە دەکەن، کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە و زیاتر لەبەردەم مەترسییەکەدان، رێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێ بکەن و لەو کاتانەی پلەکانی گەرما دەچنە بەرزترین، لەماڵ بمێننەوە و نەچنە دەرەوە.