هۆشداری زێلێنسکی پێش کۆبوونەوەی لوتکەی ترەمپ و پوتین؛ هەر بڕیارێک بەبێ ئۆکراین دژی ئاشتییە
٩ی ئابی ٢٠٢٥
ڤۆڵدۆمیر زێلێنسکی سەرۆک کۆماری ئۆکراین هۆشداریدا لەوەی ئەو بڕیارانەی کە بەبێ وڵاتەکەی دەدرێن ئاشتی ناهێنێتە ئاراوە، بیرۆکەی رادەستکردنی خاکی وڵاتەکەی بە روسیا رەتکردەوە لە کاتێکدا سەرۆکەکانی روسیا و ئەمریکا خۆیان بۆ کۆبوونەوەی لوتکەی هەفتەی داهاتوو ئامادە دەکەن.
ترەمپ رایگەیاند کە رۆژی ١٥ی ئاب لە ئەلاسکا چاوی بە پوتن دەکەوێت
زێلێنسکی لە سۆشیال میدیادا نووسیویەتی، " خەڵکی ئۆکراین دەستبەرداری زەوییەکانیان نابن بۆ داگیرکەر"، ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەر بڕیارێک لە دژی ئێمە و بەبێ ئۆکراین، دژی ئاشتییە و هیچ دەستکەوتێکیش بەدەست ناهێنن".



