کۆسرەت رەسوڵ عەلی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی فەرماندە و پێشمەرگەی کۆچکردوو مام غەفور کرد و دەڵێت: مام غەفور مام غەفوور تێکۆشەرێکی دێرین و فەرماندەیەکی ئازاو قارەمان بوو
دەقی پەیامەکە:
کۆسرەت رەسول عەلی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی فەرماندەو پێشمەرگەی دێرین مام غەفوور دەردەبرێت
بەڕێزان خانەوادەو کەسوکاری فەرماندەو پێشمەرگەی دێرین مام غەفوور
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین، فەرماندەو پێشمەرگەی دێرینی کوردستان مام غەفوورم بیست، دڵگران و خەمباری کردم.
مام غەفوور تێکۆشەرێکی دێرین و فەرماندەیەکی ئازاو قارەمان، کەسایەتییەکی دیارو کۆمەڵایەتی کوردستان بوو، پێشمەرگەیەکی ئازاو دیارو ناسراوی کوردستان بوو، هەموو تەمەنی خۆی تەرخان کرد بۆ خزمەتی گەلەکەی، هەمیشە لەبەرەی پێشەوەی خەبات و قوربانیدان بووە بۆ پاراستنی کوردستان، لەم پێناوەدا چەندان شەهیدیان بە کوردو کوردستان بەخشی.
بۆ ئەم کۆستەو لەدەستدانی مام غەفووری تێکۆشەرو پێشمەرگەی قارەمان، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی خانەوادەو کەسوکار، هاوخەبات و تێکۆشەران دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشی هەموومان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
براتان
کۆسرەت رەسول عەلی