سەرۆک کۆمار پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیانی روداوەکەی واست کردووە

هەساو ئەمیر

١٧ی تەمووزی ٢٠٢٥

سەرۆک کۆماری عیراق پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری قوربانیانی روداوەکەی پارێزگای واست کردووە و داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات، بە دڵنیابوونەوە لە جێبەجێکردنی رێکارەکانی سەلامەتی لەکاتی دروستکردنی باڵەخانەکاندا، رێگە نەدەن ئەو جۆرە روداوانە دووبارە ببنەوە.

د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق رایگەیاندووە، "بەداخەوە هەواڵی ئەو روداوە بەئازارەی پارێزگای واستمان پێگەیشت، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری قوربانییەکان دەکەین، هیوادارین خودا ئارامییان پێببەخشێت و شیفای بریندارەکانیش بدات".

سەرۆک کۆمار جەختی لە لێکۆڵینەوە بۆ دۆزینەوەی هۆکاری روداوەکە و لێپرسینەوە لەو کەسانەی کەمتەرخەمبوون؛ کردووەتەوە.

داواشی لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە، بەدواداچوون بکەن بۆ دڵنیابوونەوە لە جێبەجێکردنی رێکارە پیشەییە سەلامەتەکان لە باڵەخانەکاندا، بۆ ئەوەی رێگربن لە دووبارەبوونەوەی روداوی بەئازاری لەو جۆرە".

بەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە مۆڵێکی پارێزگای واست کەوتەوە و بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا 61 کەس گیانیان لەدەستداوە.

نوێترین هەواڵەکاننوێترین هەواڵەکان

ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند کە یاوەری وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی دەکات لە سەردانە رەسمییەکەیدا بۆ بەغدادی پایتەخت، بە مەبەستی ئەنجامدانی چەندین کۆبوونەوەی باڵا لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی عیراق.

بەقائی لە هەژماری رەسمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئیکس" بڵاویکردەوە: هاوڕێ لەگەڵ جەنابی وەزیری کاروباری دەرەوە گەیشتینە بەغداد. زنجیرە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ برایانی عیراقی ئەنجام دەدەین، کە هەر یەکە لە سەرۆک کۆمار، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری کاروباری دەرەوە دەگرێتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆتایی پەیامەکەیدا جەختی لەسەر قوڵایی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردەوە و رایگەیاند: پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ عیراق، کە بەستراوینەتەوە پێیەوە بە چەندین پەیوەندی قووڵی کولتووری و شارستانی، هەمیشە لە پێشەنگی کارە لەپێشینەکانی تاراندا دەمێنێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەسەروبەندی هەڵمەتەکانی روبەڕووبوونەوەی گەندەڵیدا لە عیراق، سەرچاوەیەکی باڵا ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند کە چەندین تۆمەتباری تێوەگلاو لە دۆسیەکانی گەندەڵیدا دەستگیرکراون، ئەمەش دوای ئەو دانپێدانانە وردانەی کە عەدنان جومەیلی، بریکاری وەزارەتی نەوت، لە کاتی لێکۆڵینەوەکاندا دانی پێدانابوون.

ئاژانسی هەواڵی عیراقی بڵاویکردوەتەوە، پرۆسەی دەستگیرکردنەکان تەنیا لێپرسراوانی ئیداری نەگرتووەتەوە، بەڵکو چەند ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانیشی گرتووەتەوە ،کە پێشتر پارێزبەندییان لێ سەندرابووەوە و ناوەکانیان لە دانپێدانانەکاندا هاتوە.

ئاژانسی هەواڵی عیراقی جەختی لەسەر پێداگریی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیران کردەوە لەسەر ئەوەی کە بە هیچ شێوەیەک سڵ ناکاتەوە لە دەستگیرکردنی گەندەڵکاران و ئەو کەسانەی دەست بەسەر سامانی گشتیدا دەگرن.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە درەنگای شەوی رابردوەوە و تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئۆپراسیۆنێکی ئەمنی چڕ بۆ دەستگیرکردنی لێپرسراوان وکەسایەتییە دەستڕۆشتوەکانی بەغداد دەستیپێکردوە، بە تۆمەتی گەندەڵی، میدیاکانی حێراق دەڵێن ئۆپراسیۆنەکە بە فەرمانی رەسمی سەرۆک وەزیرانی عیراقە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حزبوڵا رێككەوتنی نێوان ئیسرائیل و لوبنان ڕەتدەكاتەوە و بە شەرمەزاركەر و دەستبەرداربوون لە سەروەری وڵات وەسفی دەكات.

نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتیی حزبوڵای لوبنان رێككەوتنی چوارچێوەی نێوان دەسەڵاتی لوبنان و ئیسرائیل بە شەرمەزاركەر وەسف كردووەو دەڵێت، ڕێككەوتنەكە شەرعییەت دەدات بە مانەوەی داگیركاری و بەستنەوەی كشانەوەی ئیسرائیل بە چەكداماڵینی بەرگری لە تەواوی لوبنان بە هێڵێكی سوور و مەترسیدار دەزانێت.

ئەمینداری گشتیی حزبوڵا داوای جێبەجێكردنی بەندەكانی یاداشتی لێكتێگەیشتنی ئێرانی و ئەمریكای كرد كە گرەنتی كشانەوەی ئیسرائیل دەكات،  دەشڵێت، وەك بەرگری لە مەیدانەكەدا دەمێننەوە بۆ پاراستنی ئەمانەتی شەهیدەكانیان و دەركردنی داگیركەر.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە