بە سەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لە سلێمانی لە كۆبونەوەدایە
شنیار
١٦ی تەمووزی ٢٠٢٥
بە سەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی، ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لە سلێمانی لە كۆبونەوەدایە.
بەپێی زانیارییەكانی كوردسات نیوز، تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكە بۆ گفتوگۆكردنە لەبارەی ئەنجامی سەردانەكەی سەرۆكی یەكێتی بۆ بەغداد و ئەو لێكتێگەیشتنەی لە نێوان هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵی هاتووەتە ئاراوە.
هەروەها لە كۆبونەوەكەدا دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو بۆ چارەسەری یەكجاری كێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و چەند پرسێكی پەیوەست بە هەرێم و ناوچەكە تاوتوێ دەكرێت .