بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە توركیا چەند ناوچەیەك چۆڵ كراون
١٦ی تەمووزی ٢٠٢٥
١٦ی تەمووزی ٢٠٢٥
لەسەروبەندی هەڵمەتەکانی روبەڕووبوونەوەی گەندەڵیدا لە عیراق، سەرچاوەیەکی باڵا ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند کە چەندین تۆمەتباری تێوەگلاو لە دۆسیەکانی گەندەڵیدا دەستگیرکراون، ئەمەش دوای ئەو دانپێدانانە وردانەی کە عەدنان جومەیلی، بریکاری وەزارەتی نەوت، لە کاتی لێکۆڵینەوەکاندا دانی پێدانابوون.
ئاژانسی هەواڵی عیراقی بڵاویکردوەتەوە، پرۆسەی دەستگیرکردنەکان تەنیا لێپرسراوانی ئیداری نەگرتووەتەوە، بەڵکو چەند ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانیشی گرتووەتەوە ،کە پێشتر پارێزبەندییان لێ سەندرابووەوە و ناوەکانیان لە دانپێدانانەکاندا هاتوە.
ئاژانسی هەواڵی عیراقی جەختی لەسەر پێداگریی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیران کردەوە لەسەر ئەوەی کە بە هیچ شێوەیەک سڵ ناکاتەوە لە دەستگیرکردنی گەندەڵکاران و ئەو کەسانەی دەست بەسەر سامانی گشتیدا دەگرن.
ئەمە لە کاتێکدایە، لە درەنگای شەوی رابردوەوە و تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئۆپراسیۆنێکی ئەمنی چڕ بۆ دەستگیرکردنی لێپرسراوان وکەسایەتییە دەستڕۆشتوەکانی بەغداد دەستیپێکردوە، بە تۆمەتی گەندەڵی، میدیاکانی حێراق دەڵێن ئۆپراسیۆنەکە بە فەرمانی رەسمی سەرۆک وەزیرانی عیراقە.
حزبوڵا رێككەوتنی نێوان ئیسرائیل و لوبنان ڕەتدەكاتەوە و بە شەرمەزاركەر و دەستبەرداربوون لە سەروەری وڵات وەسفی دەكات.
نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتیی حزبوڵای لوبنان رێككەوتنی چوارچێوەی نێوان دەسەڵاتی لوبنان و ئیسرائیل بە شەرمەزاركەر وەسف كردووەو دەڵێت، ڕێككەوتنەكە شەرعییەت دەدات بە مانەوەی داگیركاری و بەستنەوەی كشانەوەی ئیسرائیل بە چەكداماڵینی بەرگری لە تەواوی لوبنان بە هێڵێكی سوور و مەترسیدار دەزانێت.
ئەمینداری گشتیی حزبوڵا داوای جێبەجێكردنی بەندەكانی یاداشتی لێكتێگەیشتنی ئێرانی و ئەمریكای كرد كە گرەنتی كشانەوەی ئیسرائیل دەكات، دەشڵێت، وەك بەرگری لە مەیدانەكەدا دەمێننەوە بۆ پاراستنی ئەمانەتی شەهیدەكانیان و دەركردنی داگیركەر.
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ یەکشەممە، بە سەردانێکی رەسمی گەیشتە بەغدادی پایتەخت.
ئاژانسی "ئیرنا" رایگەیاندووە کە وەزیری دەرەوەی ئێران لەم سەردانەیدا، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق کۆمەڵێک راوێژکاری ئەنجام دەدات سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و دواین پەرەسەندنە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان.
هەروەها بەرنامەی کارنامەی سەردانەکە، هەماهەنگیکردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عیراق لەخۆدەگرێت بۆ بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی سەید عەلی خامنەیی لە عەتەبە پیرۆزەکانی عیراقدا.