ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی ئەنجام دەدات و تیایدا باس لە بارودۆخی دارایی هەرێم و موچە دەکات.

حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و تیایدا تاوتێی بارودۆخی دارایی هەرێم و پێشهاتەکانی تایبەت بە موچە دەکرێت.

ئەوەش هاتووە، هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە لەسەر رێڕەوی دانوستان و گفتوگۆكان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی و هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم دەكرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ئێستادا موچەخۆرانی هەرێم لە مانگی ئاب نزیک دەبنەوە، بەڵام بەهۆی ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و عیراق لەبارەی پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت، هێشتا موچەی مانگی ئایاریان وەرنەگرتووە و زیاتر لە 70 رۆژە هیچ موچەیەک دابەش نەکراوە.