فەرەنسا: ئەگەر ئێران دوو هاوڵاتییەکەمان ئازاد نەکات سزای بەسەردا دەسەپێنین
رەوەز
٣ی تەمووزی ٢٠٢٥

ژان نوێل بارۆت وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا رایگەیاند، وڵاتەکەی بڕیاری داوە لە ئەگەری ئازاد نەکردنی ئەو دوو هاووڵاتیەی کە سێ ساڵە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە دەستگیرکراون سزا هەڵگیراوەکان بسەپێنێتەوە بەسەر ئێراندا.
بارۆت لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی ئازادکردنی "سیسیل کۆلەر و جاک پاریس" لە یەکەمین کارەکانیانەو، جەختی لەوە کردەوە "دەرکردنی هەر بڕیارێک سەبارەت بە سەپاندنی سزا بەسەر ئێراندا، پەیوەستە بە چارەنووسی ئەو هاووڵاتییانەیانەوە".
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ئاماژەی بەوەکرد کە تاوەکو ئێستا هیچ ئاگادارییەکی فەرمیان لە دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە پێنەگەیشتووە سەبارەت بەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی ئەو دوو هاوڵاتییە فەڕەنسییە کراون و تەواو ناڕەوا و پوچە ئەو تۆمەتبارکردنەی کە گوایە، ئەو دوو هاووڵاتیە سیخوڕبن.
"کۆلەر و پاریس" لە مانگی ئایاری 2022دا لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە دەستگیرکراون، تاوەکو ئێستا چەندین جار حکومەتی فەڕەنسا داوای ئازادکردنی کردوون، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئێران ئامادە نەبوون ئازادیان بکەن.