ئێران پێنج سیناریۆی لەبەردەمە بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەكەی ئەمریكا
ئاکام
٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
دوای هێرشەكەی ئەمریكا بۆ سەر بنكە ئەتۆمییەكانی، پێنج سیناریۆ لە بەردەم ئێران هەیە بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەكەی ئەمریكا.
پێگەی ئێن دی تی ڤی ئەمریكی بڵاویكردەوە، پێنج سیناریۆ لەبەردەم تاران بۆ وەڵامی هێرشەكەی ئەمریكا هەیە، یەكێكیان بێ دەنگ بوونە و دەتوانێت رێگەی دیپلۆماسی هەڵبژێرێت و سەرلەنوێ دانوستاندن لەگەڵ ئەمریكا دەستپێبكاتەوە.
سیناریۆی دووەم هێرشكردنە سەر بنكە ئەمریكییەكانە كە نزیكەی 20 بنكەی ئەمریكی لە خۆدەگرێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە بەشێكیان لە عیراقن، لەگەڵ ئەنجادانی هێرشی بە كۆمەڵ بۆ سەر كەشتییە جەنگییەكانی هێزی دەریایی ئەمریكا.
سیناریۆی سێهەمیش بریتیە لە بێدەنگ بوون لە ئێستادا و چاوەڕێ بكات تا گرژییەكانی ئێستا كەمدەبنەوە و دواتر هێرشێكی لەناكاو ئەنجام بدات كاتێك بنكەكانی ئەمریكا لەوپەڕی ئامادەباشیدا نەبن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، چوارەم سیناریۆ پڕچەككردنەوەی حزبوڵا و گروپە چەكدارەكانی عیراق و حوسییەكانە بۆ ئەوەی شەڕی بە وەكالەتی ئێران بكەن و پێنجەمین سیناریۆ دروستكردنی هاوپەیمانێتییە لەگەڵ روسیا و چین دژی ئەمریكا.