سوپای پاسداران: ناوەندی فەرماندەیی و زانیاریەکانی ئیسرائیلمان کردە ئامانج
رەوەز
١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
سوپای پاسدارانی ئێران بڵاویکردەوە ناوەندی فەرماندەیی و زانیاریەکانی ئیسرائیلمان کردە ئامانج و هیچ شوێنێکیش لە ئیسرائیل ئارام نەماوە.
سوپای پاسداران لە نوێترین راگەیەندراویدا ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە، "لە شەپۆلی چواردەیەمی ئۆپەراسیۆنەکانماندا بە شێوەیەکەی تێکەڵاو بە درۆن و موشەک، ناوەندی فەرماندەیی و زانیاریەکانی ئیسرائیلمان، لە نزیک یەکێک لە نەخۆشخانەکان، بەئامانجگرت..
دەشڵێت؛ "ئێستا جیهان هێز و توانای سەربازی و موشەکەکانی ئێران دەبینێت".