کەشناسی: تاوەباران دەبارێت
هەساو ئەمیر
٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، تاوەباران دەبارێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە هەندێک کات و شوێندا دەگۆرێت بۆ نیمچەهەور، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆوە ئەگەرى تاوەباران هەیە لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ خێرایی با زیاد دەکات و هەندێک کات دەگاتە سەروو 25 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا، پلەکانی گەرماش 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە.
ئەوەش هاتووە، سبەینێ سێشەممە، بەگشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، هەروەها ئەگەری نمەبارانێکی کەم هەیە لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری رۆژهەڵات.
بەپێی پێشبینییەکان، سبەینێ پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ:
هەولێر : 39 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 37 پلەی سیلیزی
دهۆک : 38 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 44 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 38 پلەی سیلیزی
سۆران : 37 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 45 پلەی سیلیزی