بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق کرد.

لە دیدارێکدا دوایین گۆڕانکارییەکان لەسەر ئاستی وڵات و ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لەسەر پاراستنی ئاسایش و ئارامی عیراق و هەرێمی کوردستان کرایەوە.

پەیوەست بە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد و کێشە هەڵواسراوەکان هەردوولا جەختیان لە زامنکردنی مافی هەمووان لەسەر بنەمای دەستوور کردەوە و بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی هەوڵە بەردەوامەکانی د. لەتیف رەشیدی کرد بۆ نزیککردنەوەی هەڵوێستی لایەنەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان.