پۆلیسی سلێمانی باندێکی دزینی ماتۆڕسکیلی دەستگیرکرد
رەوەز
٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
مەفرەزەکانی نوسینگەی کوردساتی بەشی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی باندێکی پێنج کەسی دزینی ماتۆڕسکیلیان دەستگیرکرد کە لەچەند شوێنێکی شاری سلێمانی ماتۆڕسکیلیان دزیبوو.
پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی چەند هاووڵاتییەک سکاڵایان تۆمار کرد کە ماتۆڕسکیلیان لێ دزرابوو، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەست پێکردووە و توانرا لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و لەلایەن مەفرەزەکانەوە دەستگیر بکرێن.
تۆمەتبارەکان کە بە (د، و، ف - گ، ک، ع - ڕ، ع، ص - أ، ز، ص - ب، د، ن) ناسراون، دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە.
بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٤٦ لە یاسای سزادان راگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.