لە روداوێکی هاتوچۆدا لە نەیجیریا 22 وەرزشوان لەکاتی گەڕانەوەیان لە کەرنەڤاڵی نیشتمانیی نەیجیری بۆ وەرزش، گیانیان لەدەستدا.

میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، پاسەکە 30 یاریزانی تێدا بووە و لە کەرنەڤاڵی نیشتمانیی نەیجیری بۆ وەرزش گەڕاوەتەوە و لەرێگادا توشی روداوی هاتوچۆ بووە و بەهۆیەوە 22 یاریزان گیانیان لەدەستداوە و هەشت یاریزانی دیکە بریندار بوون.

کەرنەڤاڵی نیشتمانیی نەیجیریا بۆ وەرزش یەکێکە لە کەرنەڤاڵە گەورەکانی ئەو وڵاتە و دوو ساڵ جارێک ئەنجام دەدرێت، کە لە هەر 35 ویلایەتەکەی نەیجیریاوە یاریزانان بەشداری تێدا دەکەن.

تاوەکو ئێستا هۆکاری روداوەکە ئاشکرا نەکراوە و نازانرێت هۆکاری ئەوەی پاسەکە چۆن لە رێرەوی خۆی لایداوە و وەرگەڕاوە چییە.