26 كەس لە رووداوێكی تەقەكردن لە كشمیر كوژران
سام
٢٢ی نیسانی ٢٠٢٥
سام
٢٢ی نیسانی ٢٠٢٥
دامەزراوەی ئەتۆمیی بوشەهر کێڵگەیەکی وزەی ئەتۆمی ئێرانە، بیرۆکەی دروستکردنی دامەزراوەکە دەگەڕێتەوە بۆ شا محەمەد رەزا پەهلەوی، کیڵگەکە دەکەوێتە باشووری تاران و 11 کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری بوشەهرەوە دوورە و دەکەوێتە کەناراوەکانی کەنداوی خلیج، کە ئێران بە کەنداوی فارس ناوی دەبات.
ئێران لە ساڵی 1975دا بە هاوکاریی کۆمپانیا ئەڵمانییەکان دەستی بە بونیادنانی کێڵگەکە کرد، بەڵام لە ساڵی 1979 و لەدوای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەوە کارکردن لە کێڵگەکە راگیرا.
لە شەڕی 10 ساڵەی نێوان ئێران و عیراقدا کێڵگەکە چەندین جار بەر بۆردومان کەوتووە، کە دواتر لە ساڵی 1995دا ئێران لەگەڵ روسیا گرێبەستێکی 4 بۆ 6 ملیار دۆلاری ئەنجامدا بەمەبەستی تەواوکردنی دامەزراوەکە. لە ساڵی 2007 جارێکی دیکە بەهۆی مەترسییەوە کارکردن لە کێڵگەکەدا راگیرا و لە هەمان ساڵدا دەست بە کارکرایەوە تێیدا، لە کۆتاییدا لە ساڵی 2011 کردنەوەی دامەزراوەکە راگەیەنرا.
دامەزراوەی ئەتۆمیی بوشەهر بە پێچەوانەی بنکەکانی فۆردۆ و ئەسفەهان لەژێر زەویدا بونیاد نەنراوە، بەڵکو لە بۆ کەڵک وەرگرتن وەک باڵەخانە نزیکەی 19 مەتری لەژێر زەوییەوەیە.
دامەزراوەی بوشەهر پێچەوانەی بنکەکانی فۆردۆ و ئەسفەهانە و یۆرانیۆمی تێدا ناپیتێنرێت، بەڵکو بە سودوەرگرتن لە وزەی ئەتۆم کارەبا و وزەی تێدا بەرهەمدەهێنرێت.
پێکانی دامەزراوەکە بەمەبەستی لەناوبردنی ئەگەرێکی دوورە، چونکە تەقاندنەوەی دامەزراوەکە وەک تەقینەوەی چەکێکی ئەتۆمیی وایە کە وێرانکارییەکی گەورە بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
ئەگەر شتێکی لەو جۆرە رووبدات و دامەزراوەکە بتەقێنرێتەوە، ئەوا بەهۆی ئەو تیشکانەی لێی دەردەچێت، بەنزیکەیی 50 کیلۆمەتری دەوری خۆی پیس دەکات و چیتر بە کەڵکی ژیان نامێنێت، ئەوە جگە لەوەی دووهێندەی ئەو رووبەرە بە پاشماوەکانی پیس دەبێت و لەرێگای ئاو و هەواشەوە کاریگەرییەکەی دەگاتە زۆرینەی وڵاتانی جیهان. هەر بۆیە بەئامانجگرتن و پێکانی ئەو دامەزراوەیە ئەگەرێکی لاوازە.
دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندووە، وادەی کارابوونی تیکتۆکی لە ئەمریکا بۆماوەی 90 رۆژی دیکە درێژ کردووەتەوە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، 90 رۆژی دیکە وادەی کارابوونی تیکتۆکی لە ئەمریکا درێژ کردووەتەوە.
بەوپێیەش تاوەکو 17ی ئەیلوولی ئەمساڵ لەبەردەم ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییەدایە کە بەڕێوەبەرەکەی بگۆڕێت بە کەسێک کە چینی نەبێت، بەپێچەوانەوە تیکتۆک لە ئەمریکا 'بان' دەکرێت و چیتر کارا نابێت.
ترەمپ لە سەرەتای ئەمساڵەوە کە بۆ جاری دووەم بووەوە بە سەرۆکی ئەمریکا، هەڕەشەی زیادکردنی باجی لە چین کرد ئەگەر گرێبەستێک لەبارەی تیکتۆکەوە ئیمزا نەکات لەگەڵیدا.
لەو ناوەندەدا، ترەمپ خواستی خۆی بۆ کڕینەوەی تیکتۆک راگەیاند و پێشنیازی ئەوەی بۆ چین کرد، کە ئەگەر تیک تۆکی پێ بفرۆشێتەوە ئەوا باجی سەر ئەو وڵاتە کەم دەکاتەوە، بەڵام چین پێشنیازەکەی رەتکردەوە.
نۆ ئەندامی دادگای فیدرالی نامەی دەستلەكاركێشانەوەیان پێشكەشی دادگا كرد و بەپێی زانیارییەكە ئەو بابەتە پەیوەندی بە موچەی هەرێمی كوردستانەوە نییە.
پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، نۆ دادوەری دادگای فیدرالی كە پێكهاتوون لە شەش ئەندامی هەمیشەیی و سێ ئەندامی یەدەگ نامەی دەستلەكاركێشانەوەیان پێشكەشی سەرۆكی دادگای فیدرالی كردووە.
دەشڵێت، دوای ئەوەی سەرۆكی دادگا و ئەنجومەنی دادوەری و سەرۆكایەتی كۆمار نامەكەی پەسەندكرد بە دەستلەكاركێشاوە دادەنرێن و ئەستەمە لە ئێستادا دەستلەكاركێشانەوەی بەكۆمەڵی دادوەرەكان پەسەند بكرێت.
وتیشی، دەستلەكاركێشانەوەی دادوەرەكان پەیوەندی بە پرسی موچەی هەرێمەوە نییە و ئەگەر دەستلەكاركێشانەوەكە پەسەند بكرێت كێشە بۆ دانیشتنی دادگا لەبارەی موچەی هەرێم دروست دەبێت.