بافڵ جەلال تاڵەبانی: هاوبەشی ئازاری لەدەستدانی کەسایەتییەکین هەموو ژیانی خستبووە خزمەت مرۆڤایەتی و پێکەوەژیان و بەخشندەیی
هەساو ئەمیر
٢١ی نیسانی ٢٠٢٥
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەنامەیەکی بەهۆی کۆچی دوایی پاپای ڤاتیکان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هاوبەشی ئازاری لەدەستدانی کەسایەتییەکین هەموو ژیانی خستبووە خزمەت مرۆڤایەتی و پێکەوەژیان و بەخشندەیی.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەنامەیەکی بەهۆی کۆچی دوایی پاپای ڤاتیکانەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، "لە دڵەوە نیگەران و خەمبارین بە کۆچی دوایی قهداسهتی پاپای ڤاتيكان، پاپا فرانسیس. بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دەگەیەنینە تەواوی برا مەسیحییەکانمان لە کوردستان، عیراق و جیهان".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە گەڵیاندا هاوبەشی ئەم ئازارەین بۆ لەدەستدانی کەسایەتییەک کە هەموو ژیانی خستبووە خزمەتی مرۆڤایەتی و پێکەوەژیان و بەخشندەیی نێوان گەلان".
ئەوەشی خستووەتە روو، "پاپا فرانسیس هەمیشە دەستێکی خێربوو بۆ برایەتی، بیروباوەڕە ئاشتیخوازەکانی لە دوای خۆشی بۆ مرۆڤایەتی دەمێنێتەوە".
ئەمڕۆ دووشەممە، 21ی نیسان، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.