سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی جەژنی چوارشەممەی سوری ئێزدییەکانەوە رایگەیاند، هیوادەخوازێت ئێزدییەکان بگەڕێنەوە ماڵ و حاڵیان و بە کەسوکارە رفێنراوەکانیان شاد ببنەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی جەژنی چوارشەمەی سوری ئێزدییەکانەوە رایگەیاند، "پیرۆزبایی گەرم لە خوشک و برایانی ئێزدی دەکەم و هیوادارم هەمیشە لە خۆشی و شادیدا بن".

باسی لەوەشکرد، "لەم جەژنەدا هیوادەخوازین ئێزدییەکان بە سەربەرزییەوە بگەڕێنەوە ماڵ و حاڵی خۆیان و بە کەسوکارە رفێنراوه‌كانیان شادببنەوە، تاوەکو کەمێک لە ئازاری چەند ساڵەیان کەمببێتەوە".