بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە کەش هەورو باراناوی دەبێت لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم و هەندێک کات لێزمە باران و هەورە بروسکە رودەدات، هەروەها ئەگەری بارینی بەفر لە لوتکەی شاخە بەرزە سنورییەکان هەیە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، لە کاتەکانی ئێوارەدا و لە شەودا کاریگەری ئەم شەپۆلە کۆتایی دێت و پلەکانی گەرما 7-5 پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ نزم دەبنەوە. مەودای بینین لە نێوان 8-6 کیلۆمەتر دەبێت، بەڵام لە کات و شوێنی دابارین بۆ نێوان 4-3 کیلۆمەتر کەم دەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەروەها رونی کردووەتەوە کە سبەینێ چوارشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتی، و ئەگەری نمە بارانی کەم لەسەر هەندێک ناوچەی شاخاوی هەیە. پلەکانی گەرماش بە ڕێژەی 3-2 پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزمتر دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

• هەولێر: 15 پلەی سیلیزی
• سلێمانی: 17 پلەی سیلیزی
• دهۆک: 12 پلەی سیلیزی
• کەرکوک: 18  پلەی سیلیزی
• زاخۆ: 13 پلەی سیلیزی
• هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی
• سۆران: 11 پلەی سیلیزی
• حاجی ئۆمەران: 6 پلەی سیلیزی
• گەرمیان: 21 پلەی سیلیزی