لایەنە شیعەکانی ناو ئەنجومەنی نوێنەران داوادەکەن تەلەعفەر بکرێتە پارێزگا
سام
١٤ی نیسانی ٢٠٢٥
کەمێک پێش ئێستا دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەستیپێکرد و بڕگەی یەکەم دەنگدانبو لەسەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگابونی هەڵەبجە، بەڵام لایەنە شیعەکان داوادەکەن تەلەعفەریش بکرێتە پارێزگا.
سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند، تەنها دەنگدانی گشتی ماوە و تا ئێستا رێژەی یاسایی نەشکێندراوە و گرژی دروست بووە".