دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەستیپێکرد؛ بڕگەی یەکەم دەنگدانە بە پارێزگای هەڵەبجە
رەوەز
١٤ی نیسانی ٢٠٢٥
باڵەخانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران دەستیپێکرد و بڕگەی یەکەمی دانیشتنەکە تایبەتە بە پرسی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە.
د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە کوردسات نیوزی رایگەیاند: "دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەستیپێکرد و بڕگەی یەکەم دەنگدانە بە پڕۆژەیاسای بەپارێزگابونی هەڵەبجە".
ئاماژەی بەوەشکرد: "لۆبییەکی زۆرمان کردووە، بەو ئومێدەی ئەمڕۆ بە زۆرینەی دەنگ، بەپارێزگابونی هەڵەبجە پەسەند بکرێت".
شایانی باسە پرسی بە پارێزگابونی هەڵەبجە یەکێکە لە داواکاریە سەرەکییەکانی هەرێمی کوردستان لە بەغداد کە چەندین ساڵە چاوەڕوانی یەکلاییکردنەوەیە.