ھێزێکی ئەمنی بۆ دەستگیرکردنی چەکدارەکانی رژێمی پێشووی بەشار ئەسەد رەوانەی لازقییە و تەرتوس کران
دیلان
٩ی ئازاری ٢٠٢٥
ئاژانسی هەواڵیی رەسمی سوریا رایگەیاند، ھێزێکی زۆری ئەمنی لە پارێزگای ئیدلب-ەوە بە ئامانجی کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە و دەستگیرکردنی چەکدارەکانی رژێمی پێشووی بەشار ئەسەد رەوانەی پارێزگاکانی لازقییە و تەرتوس کراون.
ئاژانسی ھەواڵی رەسمی سوریا "سانا" بڵاویکردەوە، ھێزێکی زۆری ئەمنی لە پارێزگای ئیدلب-ەوە رەوانەی پارێزگاکانی لازقییە و تەرتوس کراون، کە ماوەی چەند رۆژێکە رووبەڕووی گرژیی و ئاڵوزیی بوونەتەوە، ئەوەش بەھۆی رووبەڕووبوونەوەی نێوان ھێزە ئەمنییەکانی دەسەڵاتی نوێی سوریا و پاشماوەكانی رژێمی رووخاوی بەشار ئەسەد.
رۆژی ھەینی رابروو، لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەی ھێزە ئەمنییەکانی سەر بە دەسەڵاتی نوێی سوریا و پاشماوەكانی رژێمی بەشار ئەسەد لە پارێزگاکانی لازقییە و تەرتوس، 50 کەس لە ھەردوولا کوژراون.










