پەروەردەی سلێمانی چەند رێنماییەکی نوێی تایبەت بە تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەم راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز لەکاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت، بەڵام وادەی تاقیکردنەوەی 20ی دووەم گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، ئەو ناوەندی خوێندنانەی بەپێی ساڵنامەی خوێندن دەوامیان کردووە سەرجەم تاقیکردنەوەکان لەکاتی خۆیدا ئەنجام دەدەن، بەڵام ئەو ناوەندانەی دابڕاون لە خوێندن گۆڕانکاری بەسەر وادەی تاقیکردنەوەکانیاندا دێت بەم شێوەیە:

-پۆلە ناکۆتاکان (4ی سەرەتایی بۆ 8ی بنەڕەتی و 10 و 11ی ئامادەیی)، تاقیکردنەوەی 20 نمرەی دووەم لە 13 تاوەکو 22ی نیسان ئەنجام دەدەن.

-تاقیکردنەوەی وەرزی دووەمی پۆلی 9 و 12، وەک ئەوەی لە ساڵنامەی خوێندندا هاتووە، لە 8ی نیسان تاوەکو 21ی نیسان ئەنجام دەدرێت.

-تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی خولی یەکەم و دووەم وەک خۆی و بەپێی ساڵنامەی خوێندن ئەنجام دەدرێت.

-رۆژانی شەممە تاقیکردنەوە بەردەوام دەبێت.

-ئەگەر رۆژی تاقیکردنەوە بەر پشووی رەسمی کەوت، تاقیکردنەوەکە دەکەوێتە رۆژی دواتر و بە هەمان زنجیرەی خشتەی تاقیکردنەوەکان بەردەوام دەبێت.