پڕۆژەی روناکی گەیشتە شاری سلێمانی
رەوەز
٦ی ئازاری ٢٠٢٥
حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی هەوڵەکانمان بۆ دابینکردنی کارەبای 24سەعاتی، وەزارەتی کارەبا وەک قۆناغێکی ئەزموونی، لە ڕێگای "پڕۆژەی روناکی" دەستی کرد بە دابینکردنی کارەبای نیشتیمانیی24 سەعاتی بۆ بازاڕی سلێمانی و کۆمەڵێک گەڕەک.
گەڕەکەکانی (ئیبراهیم پاشا، سابونکەران، دارۆغا، حاجی حان، مەولەوی، جادەی ئۆرزدی، سەلیم بەگ و خانەقا) کە زیاتر لە 9000هاوبەشی کارەبا لەخۆ دەگرن، سوودمەند دەبن لەم خزمەتگوزارییە.
بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە پێشتر 17گەڕەکی شاری هەولێر کارەبای 24سەعاتی لەلایەن پڕۆژەی روناکیەوە بۆ دابین کرا، بەڵام بەهۆی زۆر هاتنەوەی پارە بۆ هاوبەشانی پرۆژەکە، نارەزایەتی هاووڵاتیانی شاری هەولێری لێکەوتەوە و تەنیا لە گەڕەکی شادی لەماوەی 42 رۆژدا بڕی 691 هەزار دینار بۆ ماڵی هاوڵاتییەک هاتبوەوە.